راهێنەرە نوێیەكەی یوڤانتۆس: رۆژی 60 جگەرە دەكێشم

وەرزش 29/06/2019


لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی فتبۆڵی ئیتاڵی، ماوریسیو ساری راهێنەرە نوێیەكەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی رایگەیاند، رۆژانە 60 جگەرە دەكێشم و 
جگەرە كێشان بۆتە گرفتێكی گەورەی ژیانی رۆژانەم و لە كۆنترۆڵی خۆم دەرچووە.
ساری، وتیشی، كاتی وا هەیە رۆژانە دەگەمە 60 جگەرەو هەندێ‌ كاتیش لەو بڕە كەمترە، وە وتیشی لەناو یاریگادا پێویست جگەرە بكێشم و زۆر خۆم رادەگرم، بەڵام لە كۆتایی یاریەكاندا كارێكی ئەستمە خۆم كۆنترۆڵ بكەم و وەك ئەركێكی لێهاتوەو دەبێت راستەخۆ جگەرەكەم داگیرسێنم و دوكەڵ بكەم بە بادا، ماوریسیو ساری دوای بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئەوروپی بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی گەڕایەوە خولی ئیتالیی و لە ئێستادا ئەركی راهێنَانی یانەی یۆڤی لە ئەستۆدایە.