چەند باندێكی ساختەكردنی ڤیزا دەستگیركران

کوردستان 27/06/2019

چاودێر:
ئەمڕۆ پێنچ شەممە لەشاری هەولێر وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان چەند باندێكی دروستكردنی ڤیزای ساختەی دەستگیركرد.

سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چەند باندێكی ساختەكردنی ڤیزای شنگن و توركیایان دەستگیركردووە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەم باندانە لەژێر ناوی كۆمپانیای گەشتیاریدا ئەم كارەیان دەكرد و بە 15 هەزار دۆلار تاكو 20 هەزار دۆلار ڤیزای ساختەیان دروستدەكرد. 
باسی لەئەوەشكرد، لەسەرتای ساڵی ٢٠١٩ەوە توانراوە دەست بەسەر ٢٥ حاڵەتی ساختەدا بگرن، ئەوانەی ئێستاش ٧ ڤیزای توركیا و ٤ ڤیزای ئەڵمانیایە.