لاریسا، دەبێتە هەڕەشە بۆ برازیل

وەرزش 27/06/2019


لاریسا ریكلمی، خانمە هاندەرە سەرسەختەكەی باراگوای، دوای ونبونی بۆ ماوەیەكی زۆر بەهۆی وێنە ئابڕوبەرەكانی جارێكی تر لە كوبا ئەمریكا دەركەوتەوەو سەرنجی زۆرێك لە راگەیاندنەكان و هاندەرانی بۆ لای خۆی راكێشاوەو بۆتە باسوخواسی هەموان و گرنگی زۆری پێدەدەن، كە هەمیشە وەك هاندەرێكی سەرسەخت و  دڵسۆزو وەفادار بۆ هەڵبژاردەكەی دەردەكەوێت و پاڵپشتی دەكات، سەرەتای دەركەوتنی لاریسا بۆ مۆندیالی ئەفریقای 2010 دەگەرێتەوەو لەو ساتەوە بەدواوە بۆتە گرانترین خانمە نمایشكاری باراگوای، لاریسا لە دایكبوی ساڵی 1985و نمایشكاری جلوبەرگ‌و ئەكتەری شانۆیە، زۆرێك لە نمایشەكانی لە فیاسونسیونی پایتەختی باراگوای نمایشدەكات، لە ئێستادا میوانی واتی بەرازیلەو پاڵپشتی هەڵبژاردەكەی كردوە لە هەرسـێ‌ یاری خولی یەكەم بەرامبەر هەڵبژاردەكانی (كۆلۆمبیا، ئەرژەنتین، قەتەر) و لە سەعات 3.30 بەرە بەیانی هەینی 28/6 لە چارەكی كۆتاییدا هەڵبژاردەكەی باراگوای لەگەڵ بەرازیل یاریدەكەن. ماوەتەوە بڵێن ئایا خانمە نمایشكارە دەتوانێـت لە سامباكان بباتەوە.