دۆناڵد ترەمپ : ڕەوشی ئێران لەوانەیە 10 ساڵ بخایەنێت

جیهان 27/06/2019


سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ لەكاتی بەڕێكەوتنی بەرەو ژاپۆن بۆبەشداریكردن لە لوتكەی جی 20 ڕایگەیاند كە ڕەوشی ئێران لەوانەیە ئێستا چارەسەر ببێت لەوانەشە 10 ساڵی تر بخایەنێت.
هەر لەوتەكانیدا ترەمپ ڕایگەیاندوە گەر ئێران ڕێز لەگەلەكەی خۆی بگرێت ئەوا لەگەڵ ئەمریكا دەگاتە ڕێكەوتن و كۆتاییی بەم دۆخە نەخوازراوە دێنێت .
ترەمپ دەشڵێت من كاتم زۆرەو هیچ كێشەیەكم نیە بەڵام بزانین ئێران لەدوای سزا ئابوریەكانی ئەمریكا چەندی تر بەرگە دەگرێت.