جەهەپە لەناو پەرلەمانی توركیا سوپاسی دەمیرتاش دەكات

جیهان 27/06/2019


پەرلەمانتاری ئەنقەرەو یاریدەدەری سەرۆكی پارتی كۆماری توركیا یەڵدرم كایا لەناو هۆڵی پەرلەمانی توركیا ڕایگەیاند كە دەمەوێت بەتایبەت سوپاسی سەڵاحەدین دەمیرتاش بكەم كە لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا بە تویتە جوانەكانی هەڵبژاردنەكەی ئیستەنبوڵی ڕازاوەتر كرد.
كایا ڕاشیگەیاند كە دەمەوێت لێرەوە سوپاسی كەسێك بكەم كە مافی خەڵكی خستۆتە پێش مافی خۆیەوەو توركیا پیاوی ئاوای پێویستە دیموكراتی پیاوی ئاوای پێویستە ئاشتبونەوەی گشتی پیاوی ئاوای پێویستە بۆیە دەبێت توركیا ڕێزی تایبەتی لەو پیاوە بگرێت و چیتر بەبیانوی جۆراوجۆر لەنێو زیندانە تاریكەكاندا بەندینەكات.