چاو‌دێر: 75 ساڵ پێش ئێستا، له 16ی جوان، گه‌وره‌ترین نه‌به‌ردی ئاوی و خاكی مێژوو له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌م روویدا. هێرشی رێككه‌وتووان بۆ سه‌ر نۆرماندی بووه هۆی ئازادی فه‌ره‌نساو سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی ئه‌وروپا ده‌ستی پێكرد. هه‌رچه‌ند ئه‌م شه‌ڕه سه‌ركه‌وتنی به‌دواوه بوو به‌ڵام هه‌روا به‌ئاسانی به‌ده‌ست نه‌هات. نزیكه‌ی هه‌زارو 200 فڕۆكه‌و پێنج هه‌زار كه‌شتی له‌م شه‌ڕه‌دا به‌شداربوون، ته‌نها 24 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی و به‌ریتانی و كه‌نه‌دایی له‌ئاسمانه‌وه هه‌ڵدرانه خواره‌وه، و له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانی نۆرماندی شه‌ڕی ئه‌ڵمانیه‌كانیان كرد. نه‌خشه‌یه‌كی ورد بۆ شه‌ڕه‌كه دانرابوو، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕانكاری له‌ئاڕاسته‌ی هه‌واوه، به‌شێك له‌و سه‌ربازانه كه‌وتنه به‌ر گوللــه‌ی ئه‌ڵمانیه‌كان. ئه‌و رۆژه 160 هه‌زار سه‌رباز له‌كه‌ناڵی مانش تێپه‌ڕین و خۆیان گه‌یانده فه‌ره‌نسا، له‌و رێژه‌یه نزیكه‌ی 4 هه‌زارو 900 یان كوژراون و هه‌زارانی تر برینداربوون. شه‌ڕه‌كه زۆر به‌سه‌ختی به‌رده‌وام بوو، تاكو دواجار له 25ی ئۆگه‌ست فه‌ره‌نسا به‌ته‌واوه‌تی رزگاركرا.