رووداوی خنكانی باوك و كچێك جیهان ده‌هه‌ژێنێت
جیهان 26/06/2019
له‌سه‌ر سنوره‌كانی ئه‌مریكا – مه‌كسیك باوك و كچێك له‌ناو ده‌ریادا ده‌خنكێن و بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانیان جیهان ده‌وروژێنێت.
ئۆسكار ئه‌لبێرتۆ مارتینز رامیرز كه خه‌ڵكی سالفادۆره، ئه‌و كاته‌ی كه ده‌یه‌ویست له‌سنوری نێوان مه‌كسیك – ئه‌مریكا، بپه‌ڕێته‌وه، له‌ناو ده‌ریادا خۆی و كچه‌كه كۆرپه‌له‌كه‌ی خنكان.
ئۆسكار، بۆ ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی لێی جیا نه‌بێته‌وه، به‌خۆیه‌وه به‌ستبوویه‌وه، به‌ڵام چاره‌نووسیان هاشێوه‌ی ئایلانی كوردی، كه‌له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریا له‌توركیا خنكا، جیهانی هه‌ژاندوه‌و چالاكوانان ده‌ستیان به‌ره‌خنه‌ی توند له سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا كردوه.