ئەمڕۆ یادی حەسەن زیرەك دەكرێتەوە

کوردستان 26/06/2019

چاودێر:
ئەمڕۆ پێنج شەممە یادی حەسەن زیرەك لەشاری سلێمانی بە كۆمەڵَێك چالاكی جۆراوجۆر دەكرێتەوە.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی لەباخچەی سەرای سلێمانی لەكاتژمێر 6:30ی ئێوارەدا یادی حەسەن زیرەك بكاتەوە، كە تێیدا كتێبێكی هەزارو 200 لاپەڕەیی لەبارەی حەسەن زیرەكەوە بڵاودەكرێتەوە و دواتر چەند وتارێك پێشكەش دەكرێن و كارێكی مۆسیقی نوێ لەبارەی زیرەكەوە نمایش دەكرێت، دواتریش گۆرانیبێژان (ئیحسان زیرەك، لوقمان سەلیم، جەلیل محمود) گۆرانی حەسەن زیرەك دەڵێنەوە.

لەلایەكی دیكەوە كۆمەڵەی هونەرە میلییەكان لەسەنتەری ڕۆشنبیری سەرا كاتژمێر 5 یادی حەسەن زیرەك دەكاتەوە، كە تێیدا گۆرانیبێژان (سیروان زیرەك، حوسێن خاڵدار و سیروان زیرەك) گۆرانییەكانی حەسەن زیرەك دەڵێنەوە.