ئەنجامی كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی

کوردستان 26/06/2019

چاودێر:
كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی لەشاری هەولێر كۆتایی هات.

سەبارەت بە ئەنجامی كۆبونەوەی ئەمڕۆی وەفدی یەكێتی و پارتی لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی ڕەسمی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند، كۆبونەوەو پەیوەندییەكانمان لەگەڵ پارتی بەردەوام دەبێت بۆ جێبەجێكردنی دوا قۆناغەكانی ڕێكەوتنەكانمان سەبارەت بەپرسی پێكهێنانی حكومەت و پرسی كەركوك.