مەترسییەکی گەورەی ماددە هۆشبەرەکان لەسەر هەرێم ئاشکرا دەکرێت
چاو‌دێر
سەبارەت بە زۆربوونی
بەکارهێنان و زۆربوونی هێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان مەترسیی گەورە
ئاشكرا دەکرێت.
عه‌مید جه‌لال ئه‌مین به‌گ،
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا و
له ڕۆژی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا ڕایگه‌یاند: له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می
ئه‌مساڵدا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كراون به فه‌رمانی دادوه‌ر 160 كه‌سن كه زۆرێكیان
ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵییه‌وه‌یه و ژنانیشی تێكه‌وتووه.
وتیشی: "بە پیلان ئەو
ماددانە دێنە هەرێمەوە و لە زاخۆ و سۆران و مێرگەسۆر ٥٠٠ کیلۆ هیرۆین دەستی
بەسەردا گیراوە و ئەوەش ڕێژەیەکەی زۆرە و دەترسین ناوچەکەمان ببێتە ترانزێت و
تێپەڕ ببێت."
ئاشکراشی کرد، "زۆرێك
له بازرگانه‌كان هه‌وڵیان داوه مادده هۆشبه‌ره‌كان ببه‌نه ناو ناوه‌نده‌كانی
خوێندن و زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، بۆ نموونه هه‌وڵیان داوه بچنه ناوه‌ندی و
دواناوه‌ندییه‌كان، به‌ڵام ڕێگریمان كردووه و ده‌ستگیرمان كردوون".
ئه‌وه‌شی وت: "چه‌ندجارێك
كاتێك چووین بازرگانان ده‌ستگیر بكه‌ین، به چه‌ك ته‌قه‌مان لێ ده‌كه‌ن و ڕووبه‌ڕوومان
ده‌بنه‌وه، به‌م جۆره بڕوات ئه‌وانه ده‌بنه مافیا و دواتریش چاره‌سه‌ر ناكرێت".
"ئێستا مادده‌یه‌ك بڵاو ده‌كرێته‌وه پێی ده‌وترێت
(شیشه) ئه‌مه زۆر مه‌ترسیداره و ئاسانیش ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌كارهێنه‌رانیشی شێت
ده‌بن و ته‌قه ده‌كه‌ن و ده‌بنه تێكده‌ر، زۆرێك له‌وانه‌ی تاوانیان ئه‌نجام داوه
مادده‌ی شیشه‌یان به كار هێناوه".