پەرلەمانی عێراق کار بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە پێنج وەزیری حکومەت دەکات

عێراق 26/06/2019

چاودێر


لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق هەوڵەکانیان چڕ کردوونەتەوە بۆ سەندنەوەی متمانە لە پێنج وەزیری کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی و یەکێک لەوانیش فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عێراقە لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان.


ڕیاز مەسعودی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، پەرلەمانتاران لە ئارادان بۆ لەكارخستنی 5 وەزیری كابینە وەزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی.


وتوشیەتی: "ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی عێراق، واژۆی پەرلەمانتارەكانیان كۆ كردووەتەوە بە مەبەستی لەكارخستنی 5 وەزیر لە كابینە وەزارەییەكەی عادل عەبدولمەهدی."


وەزیرەکانیش هەر یەک لە: نەعیم ڕوبەیعی، وەزیری گەیاندن و پەیوەندییەكان، لوئەی خەتیب، وەزیری كارەبا، فوئاد حسێن، وەزیری دارایی، سامر غەزبان، وەزیری نەوت و محەمەد عانی، وەزیری بازرگانیە.


ئەو پەرلەمانتارە وتیشی ئەو وەزیرانە لە پرسی گەندەڵییەوە گلاون بۆیە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.


وا بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ئەو وەزیرانە بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بکرێن.