ئەگەر لەوەرزی هاوین توشی سكچون و ڕشانەوە بویت، ئەم ڕێنمایانە جێبەجێ بكە

تەندروستی 26/06/2019


چاودێر: تابان رەزا
لە وەرزی هاویندا و بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی، دۆخێكی لەبار بۆ گەشەكردنی بەكتریا لە ناوخۆراكدا دروست دەبێت.بەخواردنی ئەو خۆراكانەی ناتەندروستن  و گرنگی نەدان بە خۆپاراستن و پاكوخاوێنی، هەربۆیە ئەمەش دەبێتە هۆی ژەهراوی بوون.
  ئەو نیشانانەی  ئاماژەن بۆدروستبونی ئەم حاڵەتە:
- سك چوون
- سەرگێژخواردن
- كرژبوون و ئازاری سك
- دڵ تێكهەڵاتن و رشانەوە
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش

ئەو فریاگوزاریە سەرەتاییانەی لەپاش تووش بون بە ژەهراوی بوون پێویستە ئەنجام بدرێت:
1.زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بۆ جێگرتنەوەی ئەو شلەیەی لەش لەدەستی داوە بەهۆی سك چون و رشانەوە.
2.گرنگیدان بە خواردنەوەی شۆربا و ئاو.
3.ئەو خواردنانە بخورێت كە هەرس كردنیان ئاسانە بەتایبەتی میوەكانی وەك مۆز و سێو.
4.ئەگەر ئەم نیشانانە بۆ ماوەیەكی زۆر بەردەوام بوو پێویستە بەزوویی سەردانی پزیشك بكرێـت.

سەرچاوە: safin hospital