کەمپینێك بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش بەڕێوەدەچێت

کوردستان 26/06/2019


چاودێر-تایبەت
لەبەرواری ٢٥ ی حوزەیران واتە لەدوێنێوە،لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تویتەر و فەیس بووك، كەمپینێك بۆ ئازادكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش-ی ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە بەناوی »سەلاحەدین دەمیرتاش ئازادبكەن» دەستیپێكردووە.
كەمپینەكە لەلایەن ئەندامان و ھاودارانی ھەدەپە و جەھەپە-وە بەڕێوەدەچێت، كە زۆرێك لە سیاسەتمەدار و نوسەرانی لایەنكرانی ھەردوولا بەشداربوون. ئەمەش وەك فشارێك بۆ دەسەڵاتدارانی توركیا لەمەڕ ئازادكردنی دەمیرتاش بەڕێوەدەجێت. 
جێی باسە لەپاش ئەو پشتیوانییەی ھەدەپە-وە ھات بۆ كاندیدەكەی جەھەپە لە ھەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەمبوڵ لە ٢٣ ی حوزەیران، كەتوانی بە دەنگی كوردەكان ببێتە سەرۆك شارەوانی و لە ئاك پارتی بباتەوە. 
شێوەی كەمپینەكەش ھەر كەسە و لە پێگەی خۆی دەنوسێك »سەلاحەدین دەمیرتاش ئازاد بكەن» لەكەلیدا كات و شوێنی دانیشتنی خۆی دەنوسێت و بۆ ئەكاونتێكی ھاوبەشی تاگ دەكات تاكوو سەرجەم بەشداربوان لەو ئەكاونتەدا بەشدارییان دەربكەوێت.