لەشارێكی هەرێم، 12 تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان 26/06/2019


چاودێر
لەچەند چالاكییەكی مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ رزگاری، لەشاری سلێمانی،‌ 12 تۆمەتبار دەستگیركران.
لەراگەیاندراوێكی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، كە ئەمڕۆ چوارشەممە وێنەیەكی دراوەتە (چاودێر) هاتووە "لەچەند چالاكییەكی مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ رزگاری‌ 12 تۆمەتبار دەستگیركران، بەپێی‌ چەند ماددەیەكی‌ یاسایی".
لەراگەیاندراوەكەدا، ئاماژە بەوەشكراوە، دەستگیركردنەكان بەم شێوەیە تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی‌ ماددەی‌ 405/31، سێ تۆمەتبار دەستگیركراوە بەپێی‌ ماددەی‌ 2ی‌ موبایل و تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی‌ ماددەی‌ 396.
ئەوەشخراوەتەڕوو،" هاوكات تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی‌ ماددەی‌ 430 و تۆمەتبارێكی تر دەستگیركراوە بەپێی‌ ماددەی‌ 289-298، هەروەها تۆمەتبارەكانی‌ دیكەش بەپێی‌ چەند ماددەیەكی‌ دیكە لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ دەستگیركراون".
لەكۆتايی راگەیاندراوەكەدا، جەخت لەوەكراوەتەوە: لەئێستادا پەراوی‌ لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتبارەكان كراوەتەوەو بەبریاری‌ بەرێز دادوەر راگیراون.