(چاودێر) ئەنجامی راپرسیەكی مەڵبەندەكانی یەكێتی لەبارەی كۆنگرەوە ئاشكرادەكات

کوردستان 26/06/2019

بەپێی راپرسیەكی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتم انی كوردستان، دەردەكەوێت كە 90%ی كادیرو بەرپرسانی رێكخستنی یەكێتی لە سنوری مەڵبەندەكان، لەگەڵ بەستنی كۆنگرەدان.
بەپێی نوسراوێكی ئەنجومەنی ناوەندی، كە رۆژی 23ی ئەم مانگە، بۆ جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی و دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسیان ناردوە. راپرسیەكە، لەناو مەڵبەندەكانی سلێمانی، گەرمیان، شارەزور، چەمچەماڵ و خانەقیندا كراون و تێیدا فۆڕمی راپرسی بەسەر هەزار و سەدو سیانزە بەرپرسی رێكخستندا دابەشكراون و 928 كەسیان بە بەڵێ خاڵی بەستنی كۆنگرەیان پڕكردۆتەوە، كە دەكاتە 83%.
ئەنجومەنی ناوەندی، راشیگەیاندوە: گە ئەگەر ئەم پێنج مەڵبەندە بەنمونە وەربگرین، باوەڕی تەواومان هەیە كە 90%ی كادیرو ئۆرگانەكان و كەسوكاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و ئەمئەندامانی سەنگەرو رێكخستنە دێرینەكان و زینداینانی سیاسی و جەماوەری یەكێتی لەگەڵ بەستنی كۆنگرەدان.
هاوكات، ئەنجومەنی ناوەندی، ئاشكراشیكردوە، كە فشارێكی زۆری ئەندامان و كادیرانی یەكێتیان لەسەرەو داوایەكی زۆر بۆ بەستنی كۆنگرە هەیە، بۆیە ئەنجومەنی ناوەندی داوای كردوە، لەكۆبونەوەی داهاتوی ئەنجومەنی سەركردایەتیدا، رۆژی بەستنی كۆنگرە دیاری بكرێت.

 

دەقی نوسراوەکەی ئەنجومەنی ناوەند: