ترەمپ: هەر هێرشێكی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەكانمان وەڵامی توندی دەبێت

جیهان 25/06/2019

چاودێر:

سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند هەر هێرشێكی ئێران بۆ سەر بەرژەوەندییەكانیان وەڵامی توندی دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ لەلێدوانێكدا گوتی "ئێران لە هێز تێدەگات و هەر هێرشێكی ئەوان بۆ سەر بەرژەوەندییەكانمان وەڵامی توندی دەبێت".

ئەم لێدوانە هەڕەشەئامێزەی ترەمپ تەنها رۆژێك دێت لە دوای واژۆكردنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا كە تێیدا ڕێبەری باڵای ئێران و وەزیری دەرەوە و ژمارەیەك لە فەرماندە سەربازییەكانی سوپای پاسداران دەگرێتەوە.