ترەمپ: هێرشكردنە سەر ئێران، پێویستی بە مۆڵەتی كۆنگرێس نیە

جیهان 25/06/2019


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆك كۆماری ئەمریكا، رایگەیاند: بۆ هێرشكردنە سەر ئێران، پێویستمان بە مۆڵەتی كۆنگرێس نیە.
ناوبراو لەگفتوگۆیەكدا لەگەڵ سایتی (دی هێڵ) رایگەیاند: ئەوان كۆنگرێس لەسەر وردەكاریی رودەوەكان ئاگادار دەكەنەوە، بەڵام ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران پێویستی بە رێگەپێدانی كۆنگرێس نیە.
هەر لەو گفتوگۆیەدا، ترەمپ ئەو ساتە دەكات كە هێرشەكەی بۆ سەر ئێران هەڵوەشاندۆتەوە، ئاشكرایكرد: لەدوای خستنە خوارەوەی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانە ئەمریكیەكە، بەرپرسانی سەربازی ئەمریكا سێ شوێنیان بۆ بۆردومان دیاریكرد، منیش لێم پرسین بەهۆی بۆردومانكردنی ئەو سێ شوێنەوە چەند كەس دەكوژرێت، ئەانیش وتیان نزكەی 150 كەس، هەر بۆیە پێش ئەنجامدانی هێرشەكە بە 10 خولەكە، هێرشەكەم هەڵوەشاندەوە