جامی جیهانی خانمان، لە چەند ژمارەیەكدا

وەرزش 25/06/2019


دوای كۆتایهاتنی خولی یەكەمی مۆندیالی جیهانی خانمان لە فەرەنسا 2019 چەند ژمارەیەكی پێوانەی تۆماركراون لەوانە، تا ئێستا گۆڵكاری  خولەكە هەردو یاریزان سام كیر لە ئوستورالیاو ئەلیكس مورغان ئەمریكیە بە تۆماركردنی پێنج گۆڵ. هەروەها زۆرترین گۆڵ لە یاری نێوان هەڵبژاردەكانی  ئەمریكاو تایلەندا تۆماركراوە بە بردنەوەی ئەمریكا (13-سفر)، و باشترین بەرگریكاریش هەردو هەڵبژاردەی ئەمریكاو ئەڵمانیایە كە لە سـێ‌ یاری خولەكەدا گۆڵەكانیان خاوێنەو خراپترین بەرگریكاریش هەڵبژاردەی تایلەندە كە 20 گۆڵیان لەسەر تۆماركراوەو خێراترین گۆڵیش تا ئێستا لەلایەن لیندسی هوران لە خولەكی سـێ‌ بەرامبەر بە سوید تۆماركراوە.
مارتای بەرازیلی بە گۆڵكاری مێژویی جامی جیهانی لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان ئەژمار دەكرێت بە تۆماركردنی 17 گۆڵ.  زۆترین بەشداری لە جامی جیهانی خانماندا یاریزانی بەرازیلی فۆرمیگای تەمەن 41 ساڵە بە بەشداری حەوت جامی جیهانی. تا ئێستا لە پاڵەوانێتیەكەدا 106 گۆڵ تۆماركراوە، 84 كارتی زەردو دو كارتی سور  بەكارهاتووە.