وەرزش

كلایڤێرد، ستایشی ئەستێرەكانی ئەفریقا دەكات

پێش 4 هەفتە


كلایڤێرد، ئەستێرەی پێشوی هەڵبژاردەی هۆڵەنداو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، كە ئێستا یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی كامیرۆنە رایگەیاند، تۆپی پێی كیشوەری ئەفریقا بەرەو پێشچونی زۆری بەخۆوە بینیوەو بونی ئەو هەمو یاریزانەی ئەفریقایە كە لە یاریگاكانی ئەوروپا یاریدەكەن بەڵگەی حاشاهەڵنەگرە، كێبڕكێكردن لەسەر نازناو كارێكی ئەستەمە، وتیشی باشترین بەڵگەی بۆ قسەكانم سـێ‌ ئەستێرەی كیشوەرەكەیە مانی و سەلاح لە لیڤەرپول و ریاز موحریز لە مان سیتی.
لە كۆتایی قسەكانیشیدا، یاریدەدەرەكەی سیدۆرف وتی، هەڵبژادەی كامیرۆن بە باشی خۆی سازداوە بۆ ئەم پاڵەوانێتیەو دەیەوێت پارێزگاری لە نازناوەكەی بكات كاتێك لە ساڵی 2017 بوە خاوەنی نازناوی جامەكە.