ملیۆنەرێک داوای بووكەڵەیەكی سێكسی تایبەت دەكات

سۆشیال میدیا 25/06/2019


ملیونێریەك داوایەكی ئاراستەی كۆمپانیایی " هووش هووش" كردوە كە كاڵای نایاب دەفرۆشێت داوای لێكردوە بووكەڵەیەكی سێكسی بە گوێرەی داواكاری تایبەتی خۆی بۆ دابین بكات.
ئەو ملیۆنێرە كە ئامادە نەبوە ناوی خۆی ئاشكرا بكات رایگەیاندوە هاوسەرەكەی لە پاش 35 ساڵ هاوسەرگیری بەجێیهێشتوە لەنامەكەیدا نوسیویەتی نامەوێت جارێكی دیكە لە گەڵ هیچ ژنێك پەیوەندی ببەستم ولەگەڵی بژیم وترسی ئەوەی هەیە ژنەكانی دیكە تەنها لە بەر پارەو سامانەكەی پەیوەندی لەتەك ببەستن 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە دەیەوێت بووكەڵە سێكسیەكە لە شێوە وسیمای هاوسەركەی بۆی درووست بكەن تا كێشەكەی چارەسەر بێت
 بە خاوەن كۆمپانیاكەی راگەیاندوە سەدان وێنەی هاوسەرەكەی لەبەردەستدایە و دەتوانن بووكەڵەكە لەسەر شێوەی یەكێك لەو وێنانە بۆ درووست بكەن.
ملیۆنێرەكە تەئكیدی كردوەتەوە گرنگترین شت بەلایەوە قژی بووكەڵەكەیە و پێویستە وەكو قژی هاوسەرەكەی قاوایی بێت و باشترە ئەگەر قژی دەستكرد نەبێت .
پێویستە بوترێت ئەم ملیۆنێرە ئەو داواكاریەی پێشكەش بە زۆربەی ئەو كۆمپانیایانە كردوە كە بووكەڵەی سێكسی درووست دەكەن بەڵام تا ئێستا هیچ كۆمپانیایەكی دەست نەكەوتوە ئەو كارەی بۆ جێبەجێ بكات.بۆیە لە ئێستادا رووی كردوەتەوە كۆمپانیایی" هووش هووش" بەڵكوو ئەو ئاواتەی بۆ بهێننە دی.