داعش لە سنوری ئەمریكا نزیك دەبێتەوە

جیهان 25/06/2019


وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا هۆشداریدا لەبارەی ئەگەری بوونی دوو ئەندامی داعش لەخاكی مەكسیك كە دراوسێی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكایە.
سایتی ئیكسسیلژیری مەكسیكی بڵاویكردوەتەوە ، پۆلیسی مەكسیك ئاگاداری نامەیەكیان لە پۆلیسی ئەمریكاوە پێگەیشتوە كە دوو هاوڵاتی میسری بەناوەكانی ئیبراهیم محەمەد و محەمەد عیسا لەگەڵ هاوڵاتییكی عیراقی بەناوی ئەحمەد غانم جبوری كە هەر سێكیان سەر بە رێكخراوی تێرۆریستی داعشە رۆژی 12ی مانگی رابردوو لە پەنەما بینراون و پاشان لە 9ی ئەم مانگە لە كۆستاریكا.
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە شوێنی دوو هاوڵاتییە میسریەكە نازانرێت لە ئیستادا بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە لە مەكسیك بن ، بەڵام كەسە عیراقیەكە لە كۆستاریكا دەستگیر كراوە.
دەسەڵاتدارانی ئەمریكا پێیان وایە ئەو دوو میسریە دەیانەوێت خۆیان بگەێننە ئەمریكا بۆ كاری تێرۆریستی .