ئێران: ئەمریكا بۆ هەمیشە رێگە دیپلۆماتیەكانی داخست

جیهان 25/06/2019


عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: بریارەكەی ئەمریكا سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر سەركردەو گەورە بەرپرسانی ئێران بۆ هەمیشە رێگە دیپلۆماتیەكانی نێوان تاران و واشنتۆن دادەخات.
موسەوی لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی سەپاندنی سزا بەسەر عەلی خامەنەئی و چەند سەركردەیەكی دیكە بۆ هەمیشە رێگە دیپلۆماتیەكان دادەخات.
باسی لەوەشكرد ئیدارەكەی ترامپ میكانیزمە چەسپاوە نێودەوڵەتیەكان فەرامۆش دەكات بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی جیهانی.
لای خۆشیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران لەتویتەر بڵاویكردوەتەوە سیاسیە هەڵۆكانی نزیك لە ترامپ تینووی جەنگن لە بری رێگەی دیپلۆماتی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كە سەرۆكی ئەمریكا 100% راستی وتوە كە سوپای ئەمریكا هیچ كارێكیان لە كەنداو نیە 
ئاشكراشی كردوە نەهێشتنی سوپای ئەمریكا لە كەنداو لە بەرژەوەندی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و جیهاندایە بەڵام وادەردەكەوێت كە تیمی "ب"|بایەخ بە بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا نادەن و دژی دیپلۆماتیەتن وتینووی جەنگن.
بەگۆێرەی لێدوانێكی زەریف تیمی "ب" بریتیە لە جۆن بۆڵتون راۆێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا كە لەگەڵ بەرپاكردنی شەڕە لەدژی ئێران.