ئیسرائیل و ئەمریكاو روسیا رەوشی سوریا تاوتوێ دەكەن

جیهان 25/06/2019


ئەمرۆ سێشەممە بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی ئەمنی دەكات لە تەل ئەبیت بە بەشداری ئەمریكا و رووسیا، بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر رەوشی سوریا و بوونی هێزەكانی ئێران لەو وڵاتە
لەكۆبونەوەكەدا راۆێژكارانی ئاسایشی نەتەوەیی هەر یەك لە ئیسرائیل و ئەمریكا و رووسیا گفتۆگۆدەكەن لەسەر رەوشی ئەمنی و بارودۆخی سوریا 
ئەمریكا و ئیسرائیل كاردەكەن بۆ كۆتایی هێنان بەبونی ئێران لەسوریا 
لەبەرامبەردا رووسیا جەخت دەكاتەوە لەسەرئایندەی سوریا و پرسی نۆژەنكردنەوەی ئەو وڵاتە. 
بریاریشە ئەنجامی ئەم كۆبونەوەیە لە كۆبونەوەی لوتكەی نێوان دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا و فلادیمیر پۆتین سەرۆكی رووسیا لە كۆنگرەی وڵاتە پیشەسازیەكان بخرێنە روو.
رووسیا ئاشكرای كردوە هێزەكانی ئێران لەسەر داوای رژێمی سوریا چونەتە ئەو وڵاتەوە لەبەرامبەردا ئەمریكا و ئیسرائیل جەخت دەكەنەوە لەسەر دەركردنی هێزە ئیرانیەكان لەسوریا.