چاو‌دێر: ئه‌لكس گراس، خاوه‌نی كۆمپانیای بلكتۆن ساڤاری، چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئازاربه‌خشی گیانه‌وه‌روانی له‌وڵاتانی باشوری ئه‌فریقاو زیمباوی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه‌تیایدا شێره‌كان و چه‌ندین جۆری ئاژه‌ڵی ناودار راوده‌كه‌نز گراس، له وێبسایته‌كه‌ی خۆیدا، رایگه‌یاندوه:" پێویسته بۆ گه‌ڕان به‌دوای خۆشگوزه‌رانی به‌دوای ئه‌و شتانه‌دا بگه‌ڕێین كه چاوه‌ڕوانمانن". مه‌به‌ستی گراس ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئه‌وانه‌ی بۆ گه‌شت و كاتێكی خۆش هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیا گه‌شتیاریه‌كه‌یه‌وه بچن و راوی ئه‌و شێر‌و گیانه‌وه‌رانه بكه‌ن. پسپۆڕانی بواری ژینگه، ئاشكرایانكردوه:" گراس ئه‌و شێرانه بۆ گه‌شتیاره‌كانی ته‌رخان ده‌كات، كه ده‌سته‌مۆن و به‌ده‌سته‌مۆی گه‌وره كراون". ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردوه:" نزیكه‌ی 12 هه‌زار شێری په‌روه‌رده كراو‌و ده‌سته مۆ له ئه‌فریقای باشوردا هه‌یه،كه بوونه‌ته خواستی راوكردنی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان وگراس توانیویه‌تی له‌و رێگه‌یه‌وه ببێته خاوه‌ن پاره‌یه‌كی زۆر". به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له‌به‌ریتانیا كاته‌كانی به راوكردنی باڵنده‌كان و له‌ئه‌فریقای باشور‌و زیمباوی به‌كوشتنی كه‌ركه‌ده‌ن و گوێدرێژی كێوی و شێر‌و ئه‌وانه به‌سه‌ر ده‌بات.