زانیاری لەبارەی هێرشکردنە سەر بنكە سەربازیەکانی ئەمریكا لەعێراق ئاشكرا دەكرێت

عێراق 24/06/2019


ئەمرۆ دووشەممە سەرچاوەیەكی بەرپرس چەند زانیاریكی لەبارەی ئەو هێرشانە كرایە سەر چەند بنكەیەكی سەربازی و نەوتی عیراقی ئاشكراكرد
 ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە بەمەبەستی كۆكردنەوەی زانیاری لەبارەی چۆنیەتی پەرێنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە موشەكی كاتیوشایان باركردوە بۆ نزیك ئەو بنكانەی كراونەتە ئامانج.
سەرچاوەكە بڵاویكردوەتەوە: ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەریان خستوە ئەو هێرشانەی لەچەند رۆژی رابردوودا كرایە سەر چەند بنكەیەكی سەربازی ونەوتی عیراق كە راۆێژكاری سەربازی و ئەندازیاری نەوتی ئەمریكی تێدا بوە لە تاجی و بەسرەو موسڵ لەعیراق دەركەوتوە هێرشبەرەكان سەر بەشانەیەكی رێكخراون ولایەنی دەرەكی بەرێوەیان دەبات.
ئاشكراشی كردوە هاوكاریكی گەورە لەنێوان هێزە ئەمنیەكان و حەشدی شەعبی هەیە بەمەبەستی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە ناسنامەو چەك و ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنیەكان و حەشدی شەعبی بەكاردەهێنن 
زانیاریەكان دەریان خستوە ئەم گرووپە هەمان ئەو گرووپەن كە چەندین چالاكوانی مەدەنیان تێرۆر كردوە لە بەغداو باشووری عیراق .
باسی لەوەشكرد لێكۆڵینەوەكان بەمەبەستی ئاشكراكردنی چۆنیەتی پەرینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە كە موشەكی كاتیوشایان باركردوە بۆ نزیك ئامانجەكانی خۆیان بەبێ ئەوەی ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانە ئاشكرا بكرێت.
وتیشی ئەمریكا فشارێكی گەورەی كردوە بەمەبەستی ئاشكراكردنی ئەو گرووپە.