نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

ئابوری 24/06/2019


بەهۆی بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا بەرزبوەوە هاوكات مایك بۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند سزای گەورە بەسەر ئێراندا دەسەپێنن.
ئەمرۆ نرخی نەوت خاوی جیهانی لە بازارەكانی جیهان 0.4% دۆلار بەرزبوەوە نرخی یەك بەرمیل نەوت گەیشتە 65.45 دۆلار 
هاوكات نرخی خاوی تیكساس نزیكەی 37 سەنت بەرزبوەوە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تیكساس گەیشتە 57.80 دۆلار 
هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: هێرشی سەربازی لەدژی ئێران هەڵۆشاندوەتەوە لەبەرامبەر خستنە خوارەوەی فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی ئەمریكی،رۆژی یەكشەممەش رایگەیاند نایەوێت شەڕ لەدژی ئێران هەڵگیرسێنێت.
ئەمرۆ دووشەممە مایك بۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند سزای گەورە بەسەر ئێراندا دەسەپێنن بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئەو كاڵایانەی كە تاران بەكاری دەهێنێت بۆ بەگڕخستنی چالاكییەكانی لەناوچەكەدا.
هەفتەی رابردوو نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبونەوەی بەخوەوە بینی بەتایبەت پاش ئەوەی ئێران فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی ئەمریكای خستە خوارەوە گوایە سەروەری ئاسمانی ئێرانی بەزاندوە.