3 وەزیری نوێ لە كابینەكەی عەبدولمەهدی سوێندی یاسایان خوارد

عێراق 24/06/2019


3 وەزیری نوێ لە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق سوێندی یاسایان خوارد
پێشتر پەرلەمانی عیراق دەنگی دا بۆ كاندیدانی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و داد  دابوو، بەڵام كاندیدی بۆ وەزارەتی پەروەردە شكستی هێنا چونكە نەیتوانی متمانەی دەنگی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت
پاش پرۆسەی دەنگدانەكە هەر یەك لەو كاندیدانەی دەنگیان پێدرا بوو سوێندی یاسایان خوارد كە بریتی بوون لە نەجاح شمەری بۆ وەزارەتی بەرگری عیراق و یاسین یاسری بۆ وەزارەتی ناوخۆو فاروق شوانی بۆ وەزارەتی داد.