موسڵ..ململانێی نێوان شیعه‌و سونه په‌ره‌ده‌سێنێت
عێراق 24/06/2019
چاو‌دێر: ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، هۆشداری ده‌دات، له‌گۆڕینی دیمۆگرافیای موسڵ و باس له‌وه ده‌كات، حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین شوێنی ئاینیدا گرتووه.
محه‌مه‌د عه‌بد ره‌به، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندوه:" حه‌شدی شه‌عبی و لایه‌نه شیعه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین مزگه‌وت و شوێنی ئاینیدا گرتووه".
رونیشكردوه‌ته‌وه:" ئه‌و هه‌وڵه‌یان له‌په‌ره سه‌ندندایه‌و بۆ ئه‌و كاره‌شیان له‌ناوچه‌كه هێز بڵاوه پێده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه:" ئه‌و كاره‌ی شیعه‌كان له‌به‌رامبه‌ر به‌شداریكردنیان بووه له ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ و له‌به‌رامبه‌ردا به‌و شێوه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وی ناوچه‌كه‌دا ده‌گرن.