پارتی و یەکێتی رێککەوتن

عێراق 24/06/2019

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوەو دەنگ بە تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی بدات. کە خۆی لە چوار وەزارەتی بەتاڵدا دەبینێتەوەو ئەوانیش بریتین لە وەزارەتی داد، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆ.

بەپێی زانیاریەکانی چاودێر یەکێتی و پارتی لەسەر کاندیدی وەزارەتی داد رێککەوتون کە پێشتر ناکۆکیەکی زۆر لەنێوانیاندا هەبوو لەسەر ئەو پرسە. ئەو کاندیدەشی کە رێککەوتون لەسەری حاکم فاروقە.

یەکێتی پێشتر جەختی لەوە دەکردەوە کە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و کەرکوک و بەغداد لەگەڵ پارتی یەک پاکێجە. لە ئێستاشدا کە یەکێک لە کێشەکان کە مەسەلەی بەغداد و کاندیدەکەی وەزارەتی دادە چارەسەر بوە رەنگە دەرگا بۆ رێککەوتنی دیکە بکاتەوە بە تایبەتی مەسەلەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەم.