نەخۆشیەكەی مارادۆنا هەڵادەنێتەوە

وەرزش 23/06/2019


لە توێتێكی ئینستاگرام مارادۆنا ئەفسانەی ئەرجەنتینی دەنگۆی هەموو ئەو  راپۆرتە هەواڵانەی بەدرۆ خستنەوە كە باس لە توشبونی بە نەخۆشی (زەهایمەر) بیرچونەوە دەكەن،  ناوبراو دەڵێت (من لە رێگای مردنا نیم).مارادۆنای تەمەن 58 ساڵ وتیشی: ئەبیستم خەڵكی باسی زەهایمەر دەكەن، بەڵام زۆربەی ئەو كەسانە نازانن زەهایمەر چییە. 
لەلایەن خۆیەوە ماتیاس مۆریا بەرێوەبەری كارەكانی ئەفسانەكەی ئەرژەنتین، تەئكید لەسەر ئەوە دەكاتەوە تا ئێستا مارادۆنا هیچ پشكنینێكی تایبەت بە نەخۆشی بیرچونەوە نەكردووە. هەفتەی رابردوش بەمەبەستی چەند نەشتەرگەریەك لە ئەژنۆ و شانیدا مارادۆنا ئەركی راهێنانی یانەی دورادوسی مەكیسكی جێهێشت.
لەسەرەتاو دەستپێكی یاریەكانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە پاڵەوانێتی كۆبا ئەمریكا بەهۆی ئەو ئاستە نزمەی لە دو یاری رابردودا پێشكەشیان كرد، مارادۆنا رەخنەیەكی زۆری ئاستەی هەڵبژاردەكە كردو چەندین وتەی نەشیاوی ئاراستە كردن.