كێ دەبێتە راهێنەری چێڵسی؟

وەرزش 23/06/2019


دیدیە دروگبا، ئەستێرەی پێشوی یانەی چێڵسی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی فیلەكانی ئەفریقا (ساحل العاج) رایگەیاند، لامپارد لەوەرگرتنی ئەركی مەشقی یانەی چێڵسی نزیكبۆتەوەو هەڵبژاردەی یەكەمی ئیدارەی یانەكەیە، دوای رۆیشتنی ماوریسیو ساری و وەرگرتنی ئەركی راهێنانی یانەی یۆڤی لە ئیتالیا یانە ئینگلیزیەكە بەشوێن شوێنگرەوەیەكدا دەگەڕێت، رۆژنامەی میرەری بریتانی، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دروگبا سەبارەت بە دیاریكردنی ئەركی راهێنانی چێڵسی پرسیاری لێدەكەن، لەوەڵامدا دەڵێت: ئەو كەسەی ئێستا گفتوگۆی لەگەڵ دەكرێت بۆ ئەوەی ئەركی راهێنانی چێڵسی بگرێتە ئەستۆ لامباردە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لامبارد راهێنەری یانەی دێربی كاونتیی پلە یەكی ئینگلیزە، لە دوا یاری خولی پلەیەكەكاندا بە ئەستۆن ڤێلا شكستیهێناو نەیتوانی خۆی بگەیەنێتە خولی پلە نایابی پریمەرلیگ.
لەلابەن خۆیەوە یانەی دێربی كاونتی دەیەوێت، ئامادەیە بڕی گرێبەستی ناوبراو ساڵانە بۆ پێنج ملیۆن پاوەند بەرز بكاتەوەو لە ئەركی راهێنانی بەردەوام بێت،  ئەمەش ئەركی ئیدارەی یانەی چێڵسی كەمێك قورس كردوە.