لەبەرئەم مەترسیانە، نابێت بوتڵی ئاو بخرێتە فرێزەرەوە

تەندروستی 23/06/2019

چاودێر: تابان رەزا
خەڵك  لە وەرزی هاوین  وەها ڕاهاتوون بوتڵە ئاو یان هەر شلەیەكی تر بێت  لەناو بوتڵە نایلۆنەكاندا دەیخەنە ناو فرێزەرەوە  تا پلەی بەستن،  ئەندازیارێكی خۆراكیش و ئەمە  بە كارێكی  ناتەندروست دادەنێت، داوا لە هاوڵاتیان دەكات خۆیان لەبەكارهێنانی ئەم بوتڵە نایلۆنانە بگرن، چونكە  دەبێتەهۆی  دەرچونی مادەی ژەهراوی (دایۆكسان)  و تێكەڵ بە ئاوەكە دەبێت. 
بۆچی نابێت بوتڵی ئاو بخرێنە سەلاجەوە؟
نابێت ئاوی دەبەی نایلۆن بكەینە ناو موجەمیدە یان ناو فرێزەری سەلاجە تا پلەی بەستانیان ، لەبەرئەوەی لێكۆڵینەوەیەكی كەنەدی دەریخستوە ئەگەر مادەی نایلۆن و پلاستیك بیكەیتە شوێنێكەوە بیبەستێت ، ئەوا دەبێتە هۆی دەرچوونی مادەی (دایۆكسان) كە مادەیەكی ژەهراوییە و لە نایلۆنەكەوە تێكەڵ بە ئاوەكە دەبێت و ئێمەش زۆر بە ئاسایی دادەنێین و دواتر دەیخۆینەوە .
دایۆكسان  مادەیەكی ترسناكە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەكات، بە تایبەتی شێرپەنجەی مەمك ، بۆیە دەبێت خــۆمان بپارێزین لە هەڵگــرتنی بوتڵی ئاوی خواردنەوەكان لەناو بەفرگرو شوێنە زۆر ساردەكان و بیبەستێت ، وا باشترە لە بری پلاستیك شووشە یاخود ماددە سیرامییەكان بەكاربهێنرێت .

سەرچاوە: لەشكر حەمید
            ئەندازیاری خوراك