د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌بێته بەڵا بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی
عێراق 22/06/2019
چاو‌دێر: یه‌كێك له‌و دۆسیه‌یانه‌ی كه روبه‌ڕووی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌یدا دووربخرێته‌وه، كێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه د.نه‌جمه‌دین كه‌ریمی پارێزگاری پێشووی كه‌ركوكه بۆ عیراق.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ چاو‌دێر" ووتی:" ئه‌وانه‌ی كه له لیژنه‌كانی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كۆمیته‌ی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی چ له‌په‌رله‌مان چ له‌حكومه‌ت كارده‌كه‌ن، دژی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك و ئه‌و دۆسیه‌یانه‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی دژی جوڵێنراوه وه‌ك چه‌كێك به‌رامبه‌ری به‌كارده‌هێنن.
وتیشی: نه‌یارانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌رپرسانی پارتی داوایان له‌عادل عه‌بدولمه‌هدی كردوه كه دۆسیه یاساییه‌كان دژ به‌پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك نه‌جوڵێنرێن و وه‌ك جۆرێك له سڕینه‌وه له‌سه‌ری یان پشتگوێخستنی به‌كاربهێنرێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌رامبه‌ر پشتیوانی سیاسی ده‌بێت.
رونیشكرده‌وه:" به‌شێكی زۆر له‌لایه‌نه شیعه‌كان دژی ئه‌و بابه‌ته‌ن و چڕیان كردوه‌ته‌وه سه‌ری، ئه‌مه‌ش وایكردوه حه‌یده‌ر عه‌بادی و كه‌سانی سه‌ربه‌ئه‌و روبه‌ڕووی بكه‌نه‌وه‌و بیانه‌وێت متمانه‌ی لێوه‌ربگرنه‌وه.