ئەمریكا كشانەوەی هێزەكانیان لە بنكەی بەلەد رەتدەكاتەوە

عێراق 22/06/2019


عەقید كیڤن ۆوكر بەرێوەبەری پاراستنی هێزەكانی ناوەندی هێزەكانی ئاسمانی ئەمریكا رەتیكردەوە هێزەكانیان لە بنكەی ئاسمانی بەلەد لەعیراق كشابیتەوە
 ۆوكر لە لێدوانێكیدا رایگەیاند ئەو هەواَلانە دوورن لە راستیەوە وهێزەكانمان هیچ بەڵێندەر یان هەر تاكێكی سەربازی لە بنكەی ئاسمانی بەلەد كیشابێتەوە
راشیگەیاند دەنگۆی كشانەوەی هێزەكانمان زۆر هەڵەیە و لە ئێستادا هیچ پلانێكمان نیە بۆ كشانەوەی سەربازەكانمان لە بنكەی بەلەد.
روونیشیكردەوە كە ئەوان هەمیشە هەڵسەنگاندن دەكەن بۆ سەلامەت و ئاسایشی سەرجەم تاكەكانی هێزە ئاسمانیەكانی ئەمریكا و هەموو ئەو كەس ولایانانەی خزمەتگوزاری پێشكەش بە هێزە ئاسمانیەكانمان دەكەن،هەر كاتێكیش بزانین هەڕەشە زیاتر هەیە لەسەر ئەندامانمان هێزە ئاسمانیەكانی ئەمریكا رێوشوێنی پێویست دەگرێتە بەر بۆ دەستە بەر كردنی پاراستنی پێویست .