دی لیخت، داواكەی رۆناڵدۆ جێبەجێ‌ دەكات

وەرزش 22/06/2019


دوای پێشكەشكردنی ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانەی ئەجاكسی هۆڵەندی لە هەردو خولی ناوخۆیی و یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، لە ئێستا بوەتە نێچیری زۆرێك لە یانە زەبەلاحەكانی جیهان، و بەتایبەتی دەنگۆی زۆر هەبوو كە ئەم یاریزانە روبكاتە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، بەڵام دی لیخت هەموو ئەو هەواڵانەی بەدرۆ خستەوە، كە لەگەڵ دی یۆنگ هاونیشتمانی لە یانەی ناوبراو و هاوشانی ئەستێرەی تۆپێی جیهان میسی یاری بكات ئەوەش بەهۆی چەند هۆكارێك لەوانە.
-بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە ئامادە نییە موچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە لە 8 ملیۆن یۆرۆ زیاتر بێت، بەڵام هەریەكە لە یانەكانی پاریس و یوڤی ئامادەن بڕی 15 بۆ 20 ملیۆن یۆری بۆ دەستبەر بكەن.
-یەكێكی تر لە هۆكارەكان مینۆ رایۆلای بەرێوەبەری كارەكانی یاریزانە جیهانەكانە، كە دەیەوێت بڕێكی زۆر قازانجی بەركەوێت لە گواستنەوەی ئەو یاریزانەداو یانەی بەرشەلۆنەش رەدی كردۆتەوە كە ئەو بڕە پارە بدات، بەڵام بە پێچەوانەوە یانە ئیتالی و فەرەنسیەكە ئامادەن تا بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بكەن، ئەمەش بەپێی تۆڕی هەواڵی سكای ئیتالی.
-بێگومان لەم نێوەندەدا كریستیان روناڵدۆ رۆڵی كاریگەری بینیوە بۆ ئەوەی دی لیخت درێسی خانمە پیرەكە بپۆشێت، و داوای لێكردووە روبكاتە یانە ئیتاڵیەكە.
-دی لیخت مەترسی هەیە لەنێو پێكهاتەی بەرشەلۆنە جێ‌ پێی خۆی قایم بكات ئەوەش بەهۆی بونی بەرگریكارێكی وەك جیرارد بیكیەوە كە تایبەتمەندی خۆی هەیە لە نێوو دەرەوەی یاریگادا، هەروەها بونی دو یاریزانی ئاست بەرزی فەرەنسی تر وەك كلیمینت لینگلیەو سامویل ئومتیتی، بۆیە دی لیخت چاوی لەسەر هەردو ئۆڤەی یانە ئیتالیەو فەرەنسیەكەیە.