نۆ سودی‌ سەرسورهێنەری‌ بادام

تەندروستی 22/06/2019

 

چاودێر

بادام خۆراكێكی بەتام و پر لە مادەی‌ خۆراكییە كە زۆربەی‌ كەس حەزی‌ پێدەكات و لە زۆربەی خواردنەكاندا بەكاردەهێنرێت. گرنگترین سودە تەندروستییەكانی‌ بادام ئەمانەن:
1-كەمكردنەوەی‌ مەترسی‌ سەكتەی دل: ئەو كەسانەی‌ كە 5 جار لە هەفتەیەك بادام بەكاردەهێنن، %50 مەترسی‌ توشبوونیان بە سەكتەی دڵ كەمترە لە چاو ئەوكەسانەی‌ كە بادام ناخۆن، بەگوێرەی‌ The lama linda قوتابخانەی‌ گشتی‌ تەندروستی‌. 
2-نزمكردنەوەی‌ كولیسترولی‌ خراپ: بادام زیاد بكە بۆ ژەمە خۆراكیەكانت، چونكە كاریگەرییەكی‌ باشی‌ هەیه لە كەمكردنەوەی‌ رێژەی‌ كۆلیسترۆڵ لە خویندا، بەگوێرەی‌ Dr.Gene spiller.
3-دیواری‌ خوێن بەرەكان دەپاریزێت لە خراپ بوون: لەتوێكلی بادام ماددەی‌ Flavonoids لەگەل فیتامین E هەیە كە هەردووكیان رێگری لە نەخوشیەكانی‌ دڵ دەكەن.
4-بادام یارمەتی‌ بە هێز بوونی‌ ئیسك و ددان دەدات: بوونی‌ فوسفور لە بادەم یارمەتی‌ بە هیز بونی‌ ئیسك و ددان دەدات.
5-بادام چەوری‌ لەش رێك دەخات و یارمەتی‌ دابەزینی كێشی‌ لەش دەدات: لەگەل ئەوەشدا كە بادام زۆر چەورە بەڵام ئەو كەسانەی‌ بادەم دەخۆن باریكترن لەو كەسانەی‌ كە هەرگیز بادەم ناخۆن، هەروەها ئەوكەسانەی‌ بە لایەنی كەم 2 جار لە هەفتەیەك بادام دەخۆن %30  ئەگەری‌ دابەزینی‌ كێشی‌ لەشیان زیاترە لە چاو ئەوكەسانەی‌ كە بادام ناخۆن. 
6-بادام رێژەی‌ شەكر لە خوێندا و ئەنسۆلین دادەبەزینێت ئەگەر لە پاش ژەمەكان بخورێت، واتا لە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە دەتپارێزێت.
7-بادام كاری‌ مێشك باشتر دەكات: بادام پێكهاتووە لە فیتامینی‌ ریبوفلافین و ماددەی‌ خۆراكی‌ بەسود، كە چالاكی مێشك زیاد دەكات و مەترسیەكانی‌ نەخوشی‌ زەهایمەر كەمدەكاتەوە.
8-بادام ماددەی‌ خۆراكی‌ دەبەخشێت بە سیستمی‌ تورەیی‌ و شلەژان: بەگوێرەی‌ Ayurveda بادام یارمەتی‌ بەرزكردنەوەی‌ رێژەی‌ زیرەكی‌ و كەمكردنەوەی‌ تورەیی‌ و شلەژان دەدات.
9-بادام رێژەی‌ ئەلكالی‌ لەلەشدا رێك دەخات: بادام یەكێكە لەو خۆراكانەی‌ كە پرۆتینی تێدایە، ئەمەش فرمانی‌ ئەلكالی‌ ریك دەخات، كاتێك لەشت ئەلكالی‌ پێویستی نیە ئەوەش تووشی‌ پوكانەوەی‌ ئیسك و كەمبونەوەی‌ بەرگری لەش دەكات.