ئەو دەمانچەیەی ڤان گۆگ خۆی پێ کوشت هەڕڕاج کرا

ڕەخنەی چاودێر 21/06/2019

ڕەخنەی چاودێر



دەمانچەیەک کە گومان دەکرا هەمان دەمانچە بێت کە ڤان گۆگ خۆی پێ کوشتبێت، لە هەڕڕاجێکدا بە نرخی ١٦٢ هەزار یۆرۆ (بەرامبەر بە ١٨٢ هەزار دۆلار) فرۆشرا. ئەم نرخە سێ هێندەی نرخە گریمانکراوەکە بوو.


کۆکارێک ئەم دەمانچە ژەنگهەڵێناوەی لە ڕێی تەلەفۆنەوە کڕی.


دەمانچەکە لە ساڵی ١٩٦٥ـدا لە نزیک ئەو لادێیەی ڤان گۆگ خۆی تێدا کوشت، لە لایەن جووتیارێکەوە دۆزرایەوە.


دەمانچەکە گومانێکی زۆری لەسەرە ئاخۆ ڕێک هەمان دەمانچەیە یان نا، بەڵام جۆری دەمانچەکە بۆ هەمان سەردەم دەگەڕێتەوە و گوللەکانیشی هەر وەک ئەو گوللانەن کە ڤان گۆگ خۆی پێ کوشت. سەرەڕای ئەوەش گومانەکان هێشتا لە ئارادان.


لە ٢٧ـی جووڵای ١٨٩٠ـدا، ڤان گۆگـی نیگارکێشی هۆڵەندی، چووە گوندی ئۆڤێرس-سوور-ئۆیزـەوە لە نزیک پاریس و هەر لەوێ گوللەی بە سینگی خۆیەوە نا. چونکە دەمانچەکە زۆر بەهێز نەبوو، چەند ڕۆژێکی پێ چوو تا بە هۆی هەوکردنەوە گیانی سپارد.


پاش ٧٠ ساڵێک، ئەم دەمانچە ژەنگهەڵێناوە لە کێڵگەیەکدا کە ڤان گۆگ لەوێ ژیابوو، دۆزرایەوە.