بۆ ماست بۆ پیاوان گرنگه؟!
چاو‌دێر: به‌پێی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه‌ی خوێندنگای زانستی واشنتۆن له سانت لویس میسۆری كه‌له‌سه‌ر 32 هه‌زار پیاوو 55 هه‌زار ژن كردویانه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ماست بۆ پیاوان زۆر گرنگه.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه، كه پیاوان ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی دوو جار ماست بخۆن ئه‌وه تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی خوده‌ی قۆڵۆن و كورجیله‌و چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی تر كه‌م ده‌بێته‌وه.
ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان به‌سه‌ردا ئه‌نجامدراوه له‌نێوان 1986 – 2012 بووه، بۆیه له‌دوای ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو،ئه‌گه‌ر شێرپه‌نجه‌ی خوده‌ی " ئه‌ندۆنا" له‌پیاواندا دروست ببێت ئه‌وه دوای چه‌ند ساڵێك بۆ كارسینۆم ده‌گۆڕێت، واته شێرپه‌نجه، به‌ڵام ماست رێگری له‌وه ده‌كات.