کوپا ئەمریکا چی لە کۆنتینۆ دەکات؟

وەرزش 20/06/2019


یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەدكردەوە كە لە میركاتۆی ئەمساڵدا روبكاتە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، كۆتینۆ یەكێكە لە یاریزانە داواكراوەكان لەلایەن ئیدارەی شەیتانە سورەكانەوە بەتایبەتی لەكاتی ئەگەری رۆیشتنی پۆگبا بۆ یانەی ریال مەدرید، تۆڕی هەواڵی سكای فوتباڵی ئیتالی بڵاویكردەوە، كۆتینهۆ بەهیچ شێوەیەك بیری لەرۆیشتن بۆ سور پۆشەكە ناكات،  چونكە كۆتینهۆ پێشتر یاریزانی لیڤەرپول بووە، كە ركابەرێكی سەرسەختی یانەی مانچستەرە لەخولی پریمەرلیگ. 
كۆنتینۆ وەرزی رابردوی زۆر بە ناخۆشی تێپەڕاند، روبەڕوی زۆرێك رەخنەو گازندەی هەوادارانی یانەكەی بویەوە بەتایبەتر كاتێك لەناو كامپنۆدا هاندەران لەكاتی تۆپ وەرگرتندا هاواریان بەسەردا دەكرد، كۆتینهۆ لەسەر جەم پاڵەوانیتیەكانی وەرزی رابردودا بەشداری 54 یاریكردوەو توانیویەتی تەنها 11 تۆمار بكات.
لە ئێستادا یانەی بەرشەلۆنە، دەیەوێت سود لە بەشداریكردنی یاریزانەكەی ببینێت لە پاڵەوانێتی كوپا ئەمەریكا بۆ ئەوەی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات‌و سەرنجی زۆرێك لە یانەكانی پێ‌ رابكێشت لەكاتی هەر ئەگەرێكی گواستنەوەیدا بۆ یانەیەكی تر، وە لەیەكەم یاریشدا توانی دو گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل تۆمار بكات بەرامبەر بە پۆلیڤیا.
هەروەها جگە لە یانەی مان یونایتد، چێڵسی ئینگلیزیش یەكێتی ترە لەو یانانەی دوای رۆیشتنی هازارد لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 27 ساڵەكەی بەرشەلۆنە، هەروەها یانە فەرەنسیەكەش پەیوەندی بەردەوامە بۆ گواستنەوەی كۆتینهۆ، بۆ ئەوەی لەكاتی رۆیشتنی نیمار داسیلڤای هاونیشتمانی سود لە ئاڵوگۆڕكردنیان ببینێت.