دایكان، ئاگاداری ئەم پێدوایستیانەی منداڵەكانتان بن

تەندروستی 19/06/2019

چاودێر:

بەهۆی بەسەرچوونی ماوەكەی و نەشیاوی بۆ بەكارهێنان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر ژمارەیەكی زۆر بۆدرە و دایبی و شامپۆی منداڵدا دەگرن.

لەڕاگەیەندراوێكی قائیمقایمیەتی سلێمانیدا هاتووە، لەئەنجامی پشكنین و بەدواداچوونەكانی لیژنەی كۆگاكانی سەربە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە كۆگایەكی عەمبار كردنی كاڵاوشمەك لەشاری سلێمانی دەست بەسەر (240) سێت دایبی (29) كارتۆن شامپۆ (25) بۆدرەی منداڵدا دەگرن، كە ماوەیان بەسەرچووە و شیاوی بەكارهێنان نین.

لەكاتی دروستكردنی بۆدرە و دایبی و شامپۆی منداڵ و تێكەڵكردنی ماددەی كیمیایی لە پێكهاتەكەیاندا، ئەو پێدواویستیانە ماددەكانیان دەگۆڕێت و زیان بۆسەر تەندروستی بەكارهێنەر و منداڵەكە دروست دەكەن، بۆیە پێویستە لەكاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویستیەكانتان وورتر بڕواننە لێبڵی سەر كاڵاوشمەكەكان تالەسەلامەتیان دڵنیابنەوە. 

بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی، ئەو كاڵاوشمەكانەی ماوەی بەسەر دەچێت، دەبێتە ماددەی زیان بەخش بۆ بەكارهێنەرەكانی و مەترسی توشبوونی نەخۆشی لێدەكرێت بۆیە بەكارهێنانی رێگە پێدراو نییە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوەی تەواوی ئەو كاڵاوشمەكانە لەناودەبرێت و خاوەنی كۆگاكە روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رۆژانە لەبەرە بەیانێكی زووەوە تا درەنگانێكی شەو سەردانی دوكان و بازاڕ و شوێنەگشتییەكان دەكات، پشكنین بۆ ئەوكاڵاوشمەكانەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەكاردەهێنرێت ئەنجام دەدات و لەهەر شوێنێك دەست بەسەر كاڵاوشمەكی ماوەبەسەرچوودا بگیرێت شوێنەكە و خاوەنەكەی روبەروی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.