كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت

ئابوری 19/06/2019


چاودێر
سبەینێ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، مووچەی ژمارەیەك وەزارەت و شوێن دابەشدەكات و رۆژی یەكشەممەی داهاتووش، كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری رابردووی ئەمساڵ دێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دراونەتە (چاودێر)، سبەینێ پێنجشەممە 20ی حوزەیرانی 2019، مووچەی وەزارەتەكانی (پیشەسازی و بازرگانی، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدان كردنەوە) دابەش دەكرێت.
هاوكات هەر سبەینێ، مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم و پارلەمان و ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو رێكەوتی 23ی حوزەیران، بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاداری رابردووی ئەمساڵ دێت.