بەوێنەوە: تەندروستی سلێمانی دەستی بەسەر 100 كگم گۆشتی سەر شەقامەكاندا گرت

تەندروستی 19/06/2019

چاودێر: تابان رەزا
دوێنێ 18-6 2019 لیژنەی تەندروستی و خۆراكی بەشی پشكنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە هاوكاری مەڵبەندی تەندروستی شەهید سەباح خەلەكانی سەردانی ناحیەی خەلەكانی كرد بە مەبەستی دڵنیابوون لە ئەو خواردن و خواردنگانەی سنورەكە.
گۆشت فۆشەكانی ناوچەكەو سەرجادەكانیان بەسەر كردەوە، دواتر  كوشتارگەی خەلەكان بە مەبەستی پێدانی ڕێنمایی و كاری یاسای لەگەڵ ئەو خواردنگە و گۆشت فرۆشانەی لە سنورەكە هەن، بە تایبەتی ئاگادار بونیان لە بەرزی پلەی گەرمی و بونی ژینگەیەكی نەگونجاو بە هیچ جۆرێك ڕێگە پێدراو نی یە گۆشت فرۆشەكان گۆشت لە دەرەوەی بەڕاد دابنێن لە سەر شەقامەكان، چونكە بە پێی یاسای سەلامەتی خۆراك گۆشت نابێت زیاتر لە ۲ كاتژمێر لە پلەی گەرمی ژوور دابنرێت كە كەمتر لە ۲٥ پلەیە، لەبەرئەوەی  پلەی گەرمی بەرز دەبێتە هۆی خراپ بوونی بەرهەمەكانی گۆشت.

 لەو بارەوە لەشكر حمید سەرپەرشتیاری لیژنەكان لە لیژنەی تەندروستی و خۆراكی بەشی پشكنین و بەدواداچوون رایگەیاند "  لەو سەردانەیدا  بری زیاترلە ۱٠٠ كگم گۆشت لە ناوبراو ۷ پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەو شوێنانە كرا كە سەرپێچی رێنمایەكانیان كردبو، ۱٥ شوێن دوا ئاگاداركرنەوەیان پێدرا.