تائێستا زانیوتە بۆچی چاو سور دەبێتەوە؟ هۆكارەكەی بزانە

تەندروستی 19/06/2019

چاودێر: تابان رەزا
سوبونەوەی چاو بریتیە لە هەڵاوسانی بۆریچكە خوێنەكانی لینجەپەردەی سەر سپێنەی چاو و ژێری پێڵووەكان، بونی ئەم حاڵەتە  لە زۆربەی خەڵكدا روودەدات، ئەویش بەهۆی  ماندوبونی زۆر و كەم خەویی وبەركەوتنی مادەی كیمیایی  وچەند هۆكارێكی ترەوەیە، پزیشكێكی                     پسپۆڕیش، دەڵێت" بۆئەوەی چاوەكان توشی سوربونەوە نەبن، پێویستە چاو لە تیشكی بەهێزی وەك تیشكی خۆر   و هەروەها  تەپوتۆز   و پیسبونی  ژینگە بپارێزرێت "
‎سوربوونەوەی چاو چییە؟

د.ماكۆك محمد،‎پزیشكی نەشتەرگەری و نەخۆشیەكانی چاو، ئاماژەبەوەدەكات، سوربوونەوەی چاو بریتیە لە هەڵاوسانی بۆریچكە خوێنەكانی لینجەپەردەی سەر سپێنەی چاو و ژێری پێڵووەكان، لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا چاوەكان سوور دەبنەوە بەبێ بوونی ئێش و ئازار، بەڵام لەوانەیە قورسبوون و كزانەوەی چاوەكەی لەگەڵدا بێت:
‎٭ درەنگ خەوتن و ماندوێتی چاو
‎٭ زۆر جگەرەكێشان و نێرگەلەكێشان، یان بەركەوتنی هەر دووكەڵێكی تر
‎٭ خواردنەوە كحولیەكان بە ڕێژەیەكی زۆر، یان هەر ماددەیەكی هۆشبەری تر
‎٭ بەركەوتنی ماددەی كیمیایی، وەكو كلۆری مەلەوانگەكان
‎٭ زۆر سەیركردنی شاشەی مۆبایل و كۆمپیوتەر
‎٭ وشكبونەوەی چاو بەهۆی هەوای تەبرید و سپلیت و هەر هەوایەكی ڕاستەوخۆی تر
‎٭ حەساسیەتی درێژخایەنی چاو یان هەستیاریی بە قەترەی چاو
‎‎٭ زۆر بەركەوتنی تیشكی خۆر یان هەر تیشكێكی بەهێزی تر، یاخود  بوونی تەپوتۆز و پیسبوونی ژینگە
٭ زیادە گۆشتی سەر سپێنەی چاو
‎ئەو پزیشكە، باسی لەوەش كرد،  خوێنبەربوونی سپێنەی چاو هەیە،كە لەم بارەدا كەسی توشبوو پەڵەیەكی سوور لە یەكێك لە چاوەكانیدا  درووست دەبێت بەبێ هەستكردن بە ئازار یان لێڵبوونی بینایی، زۆربەی كات كەسێكی تر پێی ئەڵێ كە چاوی سووربووەتەوە یان خۆی بە سەیركردنی ئاوێنە پێی دەزانێت.
.

.............