چەرنۆبیل: مێژووی تراژیدییەک

ڕەخنەی چاودێر 18/06/2019

ڕەخنەی چاودێر

سێرهی پلووخی، نووسەر، مێژوونووس و مامۆستای زانکۆی هارڤەرد بۆ نووسینی کتێبی "چەرنۆبیل: مێژووی تراژیدییەک" بۆ دووەمین جار خەڵاتی خانەکتێبی پووشکینی بۆ ساڵی ٢٠١٩ بردەوە.

مۆسکۆتایمز بڵاوی کردەوە: براوەی حەوتەمین خولی ساڵانەی کتێبی پووشکین، لە مەراسیمێکدا لە ماڵی پووشکین لە لەندەن خەڵاتەکەی پێ بەخشرا. سێرهی پلووخی ئەمەریکی-ئۆکراینییە.

کتێبەکەی پلووخی توێژینەوەیەکی گشتگیر و فراوانە سەبارەت بە کارەساتە ئەتۆمییەکی چەرنۆبیل لە ئەپڕێڵی ١٩٨٦ لە کۆماری شۆرەویی سۆسیالیستیی ئۆکراین و زیانەکانی و ڕووداوەکانی دواتری. خەڵاتکردنی کتێبەکە هاوکاتە لەگەڵ مینیدرامای پێنجبەشیی بەریتانی-ئەمەریکیی "چەرنۆبیل" کە بەرهەمی هاوبەشی کەناڵی ئێچ‌بی‌ئۆ و سکایە و توانی هەواداری زۆر لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە.

سێرگیی گۆریوڤ دەربارەت هەڵبژاردنی ئەم کتێبە گوتی: "کۆمیتەی داوەران بۆ یەکەم جار لە هەڵبژاردنی براوەدا تووشی کێشە هات. هەر شەس کاندیداکە بە شێوەیەکی باش سەبارەت بە جیهان و ڕووسییەکان و ڕووسیای ئەمڕۆ دواون. بەڵام چەرنۆبیل لەم نێوانەدا شاکارێکی توێژینەوەیی و گشتگیرە. کتێبەکە تەنیا لە زەمەنی ئێستادا و بە تایبەت لە بێلاروووس و ڕووسیا و ئۆکرایندا کورت ناکرێتەوە، بەڵکوو زۆر قووڵترە."

پلووخی پێشتر بۆ کتێبی "دواهەمین ئیمپڕاتۆری: ئاخرین ڕۆژەکانی یەکێتیی سۆڤیەت"، خەڵاتی پوشکینی بردبووەوە. ئەو یەکەمین نووسەرە دوو جار خەڵاتەکە دەباتەوە.

خەڵاتی ساڵانەی پوشکین لە ساڵی ٢٠١٢ـوە بۆ پشتگیریی لە نووسەرە غەیرەداستانییەکان کە بە زمانی ئینگلیزی دەربارەی ڕووسیا دەنووسن، دامەزراوە.


ساڵی ڕابردوو ئەلێکسیس پەری، مێژوونووسی ئەمەریکی، خەڵاتەکەی بۆ کتێبی "لەناو جەنگدا" پێ درا.