بۆچی نابێت لەكاتی شۆفێریدا مۆبایل بەكاربهێنین؟

رۆشنبیری 18/06/2019


چاودێر:

لەبەر ئەوەی یاسا بەكارهێنانی مۆبایل قەدەغە دەكات لەكاتی شۆفێریكردندا وە بڕی سزاكەی (40.000) چل هەزار دینارە.

 پێویستە ڕەچاوی ئەوە بكەیت كە تۆ سەرنشینی ترت لەگەڵە لەناو ئوتومبیلەكەدا.

پێویستە ڕەچاوی ئەوە بكەیت كە سوارڕەوی تر لەسەر شەقامەكە هەیە.

جگە لە سوارڕەوەكانی تر پیادەكانیش دەكەونە مەترسییەوە ئەگەر تۆ لەكاتی شۆفێریدا مۆبایل بەكاربهێنیت.

ئەگەر زۆر پێویست بوو كە مۆبایلەكەت بەكاربهێنیت، پارك كردنی ئوتومبیلەكەت ٢ خولەكی پێویستە، ئەو هەموو مەترسییە بۆ تووشی خۆت بكەیت كە چارەسەرێكی ئاسان تر هەبێت!

ئەگەری ڕووداو زۆر زۆرە ئەگەر مۆبایل بەكاربهێنیت.

نامەنووسین و شۆفێریكردن بەیەكەوە ئەگەری ڕووداو زۆر زیاتر ئەكات وەك لە شۆفێری لەژێر كاریگەری مەی.

كەسانی ڕۆشنبیر و تێگەشتوو لە مەترسی ئەم بابەتە تێدەگەن و هەرگیز مۆبایل بەكارناهێنن لەكاتی شۆفێریدا.

سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی