باشترین 10 یاریزانی خولی ئینگلیزی، كە مەدرید بۆندی لەگەڵ كردون

وەرزش 18/06/2019


دواجار یانە شاهانەی ئیسپانیا توانی ئامانجی چەند وەرزەی  خۆی بپێكێت، ئەویش یەكلایكردنەوەی بۆندی ئیدین هازارد ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلجیكاو یانەی چێڵسیی ئینگلیزییە، بەپێی ئەو دەرئەنجامانەی پێگە وەرزشییە ئەلیكترۆنیەكان بڵاویان كردۆتەوە لە مێژوی یانە شاهانەكەدا 25 یاریزانی لە خولی ئینگلیزیدا پەلكێش كردووەو زۆرێك لەو یاریزانە باڵادەستی خۆیان نواندوەو هەندێكیشیان بە پێچەوانەوە، دواترینیان بۆندی ئەستێرەكەی یانەی چێڵسییە كە بڕەكەی 100 ملیۆن یۆرۆیە، لە ئێستاشدا داهاتێكی زۆر لە یاریزانەكانی خولی ئینگلیزیدا خەرجدەكرێت، ئەمەش دەرخەری ئەو راستییەیە، كە خولی ئینگلیزی لە ئاستێكی بەرزدایە، لێرەدا سەرنجتان بۆ 10 بۆندی گرانبەهای یانەی مەدرید رادەكێشین:
1-كریستیانۆ رۆناڵدۆ: ئەفسانەی مەدریدو كۆكەرەوەی نازناوەكان، لە هاوینی 2009 لە مانچستەر یونایتد بە بڕی 94 ملیۆن یۆرۆ روی كردە یانەی مەدرید.
2-رود ڤان نستەلڕوی: گۆڵكاری هۆڵەندا، لە هاوینی 2006 لە مانچستەر یونایتد بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ روی كردە یانەی مەدرید.
3-تشابی ئەلۆنسۆ: یاریزانی دیاری هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لە هاوینی 2009 لە لێڤەرپول بە بڕی 34.5 ملیۆن یۆرۆ روی كردە یانەی مەدرید.
4-لۆكا مۆدریتش: یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی كرواتی و باشترین یاریزانی جیهان لە ساڵی 2018 لە هاوینی 2012 لە یانەی تۆتنهامەوە بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ روی كردە یانەی مەدرید.
5-دەیڤید پێكهام: یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانی لە هاوینی 2003 لە یانەی مانچستەر یونایتد بڕی 37.5 ملیۆن یۆرۆ روی كردە یانەی مەدرید. 
6-گاریس بەیڵ: یاریزانە خێراكەی ویلز، لە هاوینی 2013 لە یانەی تۆتنهامەوە بە بڕی 101 ملیۆن یۆرۆ  روی كردە یانەی مەدرید.
7-ستیڤ ماكمەنمان: یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئینگلیزی لە هاوینی 2003 لەیانەی لێڤەرپولەوە بەبۆندێكی بێبەرامبەر روی كردە یانەی مەدرید.
8-كورتوا: گۆڵچی هەڵبژاردەی بەلیجیكا، لە هاوینی 2018  لە یانەی چێڵسییەوە بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ روی كردە یانەی مەدرید.
9-ریكاردۆ كارفهالو: یاریزانی بەرگریكاری هەڵبژاردەی پورتوگال لە هاوینی 2010 لە یانەی چێڵسییەوە بەبڕی 8 ملیۆن یۆرۆ روی كردە یانەی مەدرید.
10-گابرێل هانیزە: یاریزانی بەرگریكای ناوداری ئەرژەنتین لە هاوینی ساڵی 2007 لە یانەی مانچستەر یونایتد بە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ روی كردە یانەی مەدرید.