ئێس 400 و ئێف 35 ئایندەی تورکیا بەرەو کوێ دەبەن؟

ڕاپۆرت 16/06/2019


ئا/  رەمەزان شێخانی 
ئەگەر توركیا سوور بێت لەسەر كڕینی سیستمی موشەكی ئێس 400 لەرووسیا ،ئەوە سەركێشی دەكات بۆ لەدەستدانی فرۆكەی ئێف 35 ی ئەمریكی كە بە بڕبڕەی پشتی هێزی ئاسمانی توركیا دادەنرا،كەواتە ئەلتەرناتیڤی ئەنقەرە چین؟
سایتی ئەلیكترۆنی " ئەحوال" بڵاویكردوەتەوە ئەلتەرناتیڤەكانی ئەنقەرە بریتین لە كڕینی فرۆكە لە چین و رووسیا یاخوود درووستكردنی فرۆكە لەناوخۆی توركیا،بەڵام ئەوەش كارێكی وا ئاسان نابێت.
هەفتەی رابردوو ئەردۆغان رایگەیاند: وڵاتەكەی سیستمی موشەكی ئێس 400كڕیوەو سەرەتای مانگی یولیۆ  وەریدەگرێت.
لەبەرامبەردا پنتاگۆن تا مانگی یولیۆ مۆڵەتی داوەتە توركیا وپێویستە پەشیمان بێتەوە لە كڕینی ئەو مووشەكە ولە ئاكامەكانی ئەو هەنگاوە ئاگاداری كردوەتەوە.
سزاكانی ئەمریكا چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە ودەسەڵاتدارانی ئەمریكا رایانگەیاند: مەشق وراهێنان بە فرۆكەوانە توركیەكان راگرتوە لە بنكەی سەربازی ئەریزۆنا وپێدەچێت ئەمریكا لە پرۆگرامی فرۆكەی ئێف 35  توركیا دووربخاتەوە،واشنتۆن تەئكیدیكردوەتەوە ناكرێت توركیا بەشداری بكات لە سیستمی موشەكی ئێس 400 و فرۆكەی ئێف 35 لەیەك كاتدا.
بەرپرسانی توركیا ئاشكرایان كردوە ئەوان لە بری فرۆكەی ئێف 35 فرۆكەی جۆری سو57 لە رووسیا و فرۆكەی شنیانگ جیە 31 لە چین دەكڕن و رووسیاش لەوبوارەدا ئامادەیی خۆی دەربریوە بۆ كاركردن لەگەڵ توركیادا.
كێشەكانی بەردەم توركیا چین؟
بەڵام ئەو كێشانەی رووبەروی ئەنقەرە دەبنەوە لەو بوارەدا ئەوەیە رووسیا تا ئێستا تەنها 12 فرۆكەی لەو جۆرەی درووستكردوەو چین یش تەنها دوو فرۆكە كە تا ئێستا نە تاقیكراوەتەوە نەچوەتە بواری  كاركردنەوە ئەوەش ئەوەندەی دیكە كارەكەی سەختتركردوە،پسپۆرێكی سەربازیش رایگەیاندوە تەنانەت ئەگەر چین رازی بێت بەفرۆشتنی ئەو فرۆكەیە ئەوا كارەكە چاوەروانی زۆری دەوێت.
رووسیاش پێناچێت فرۆكەی سوخۆ بە توركیا بفرۆشێت لەبەر چەندین هۆكار چونكە رووسیا نایەوێت سەركێشی بكات بە ئاشكرا كردنی نهێنیەكانی ئەو فرۆكەیە بۆ پەیمانی ناتۆ كە لە ئێستادا ئەنقەرە هاوپەیمانی پەیمانی ناتۆیە وهەركاتێك ئەردۆغان لەدەسەڵات دووربكەوێتەوە وسەرۆكێكی نوێ بۆ توركیا هەڵبژێردرێت و هەواداری خۆرئاوا بێت ورێگە دەدات ئەوروپیەكان نهێنی ئەو فرۆكەیە بزانن و پێدەچێت مۆسكۆ تەنها بۆ پێداویستیەكانی خۆی درووست بكات نەك بۆ هەناردە كردن. 
گەر توركیا ئەو ئاستەنگانەی تێپەڕاندو سیستمە موشەكیەكەی كڕی ئەو كات پێویستی بە چەندین جۆری دیكەی چەكی چینی و رووسیای هەیەكە ئەوەش تێچوویكی زۆری دەوێت لەپاڵ ئەوەشدا ژێرخانی چەكی ئاسمانی توركیا خۆرئاوایە و پێویست دەكات بیانگۆڕێت 
ئەلتەرناتیڤی سێهەمی توركیا بریتیە لە پرۆژەی درووستكردنی فرۆكەلە ناوخۆی توركیا كەئەوەش رووبەروی چەندین گرفت دەبێتەوە و بریارە كاركردن لەو پرۆژەیە لە ساڵی 2021 دەستپێبكات و ساڵی 2031 بچێتە بواری خزمەتكردنەوە كە ئەوەش ماوەیەكی زەمەنی دوورودرێژە و لەپاڵ ئەوەشدا بڕی 13 ملیار دۆلاری بۆ تەرخان كراوە كە ئەوەش بودجەیەكی زۆر كەمە.
ئایندەی توركیا جێگەی گومانە!
ئارۆن ستاین بەریوەبەری پرۆگرامی خۆرهەڵاتی ناوەراست لە پەیمانگەی سیاسەتی دەرەوە رایگەیاند: ئایندەی هێزی ئاسمانی توركیا جێگەی گومانە ،پێشتر توركیا لە پلانی خۆیدا فرۆكەی ئێف 35 ی بە بڕبڕەی هێزی ئاسمانی دەزانی ،سەبارەت بە پرۆگرامی پیشەسازی ناوخۆی توركیا ئەوە پاشكۆی فرۆكەكانی ئەمریكایە.
سكای نیوز
ررووژێرسیاشووژیسیاش