ئه‌مریكا دوا هۆشداری به‌عیراق داوه
عێراق 12/06/2019
چاو‌دێر: له‌سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مریكا دواهه‌مین هۆشداری به حكومه‌تی عیراق داوه‌و نه‌مانی ئه‌و هێزه‌ی له‌كه‌مترین ماوه‌دا پێڕاگه‌یاندوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌چاودێر"ی ووت: ئه‌مریكا بۆ چه‌نده‌مینجار حكومه‌تی عیراقی له‌نه‌مانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌تایبه‌ت ئه‌و گروپانه‌ی سه‌ربه‌ئێرانن وته‌نانه‌ت چه‌كی ئێرانیش به‌كار ئه‌هێنن ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
وتیشی: حكومه‌تی عیراق رازیبووه به‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له موسڵ و ئه‌نبار بكشێته‌وه، به‌ڵام هێشتا نه‌مانی ئه‌و هێزه‌ی دووپات نه‌كردوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختیكرده‌وه: هاوكات ئێرانیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نیه ئه‌و هێزه لابدرێت و ده‌بێت رۆڵی به‌هه‌مان شێوه بمێنێته‌وه.