کەمال داوود خەڵاتێکی دیکەی بردەوە
ڕەخنەی چاودێر
خەڵاتی جیهانیی سینۆ دێل دوکا بۆ ساڵی ٢٠١٩ بە کەمال داوودی نووسەری فەڕەنسیزمانی جەزائیری بەخشرا. خەڵاتەکە بەوە ناسراوە دوای نوبێلی ئەدەبیات بەنرخترین خەڵاتی ئەدەبییە.
خەڵاتەکە لە مەراسیمی پێشکەشکردنی خەڵاتە گەورەکانی دامەزراوەکانی فەڕەنسا، پێشکەش بە کەمال داوودی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی جەزائیری کرا.
خەڵاتی فەڕەنسیی سینە دێل دۆکا، بۆ ڕێزلێنان لە سینە دێل دۆکای بە ڕەگەز ئیتاڵی، تێکۆشەر، چاپەر و بەڕێوەبەری گوڤارگەلی فەڕەنسی، لە لایەن هاوسەرەکەیەوە، لە ساڵی ١٩٦٩ـوە بە بەهای ٢٠٠ هەزار یۆریۆ، ساڵانە دەدرێت بە نووسەرێکی فەڕەنسیزمان، کە لە بەرهەمەکانیدا هەڵگری پەیامێکی باڵای مرۆیی بێت.
داوود لە فەڕەنسا و جیهاندا بە ڕۆمانی "مێرسۆ کێی کوشت" کە بە ئیلهام لە "بیگانە"ـی کامۆ نووسیبووی، ناوبانگی دەرکرد. ڕۆمانە توانیی خەڵاتی "کۆنگوورت"ی بە دیاری بۆ بهێنێت. دووەم ڕۆمانی ئەو، "زەبوور یان مەزامیر"ـە و تازەترین ڕۆمانیشی بریتییە لە: "وێنەکێشی وێرانکەری ژنان."