مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

کوردستان 12/06/2019

چاودێر:
ئەمڕۆ چوار شەممە مەسرور بارزانی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ڕاسپێردرا.

لەپاش ڕاسپاردنەكە، مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

پەیوەست بە ناوزەدكردن و ڕاسپاردنم بۆ سەرۆكایەتی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە پێوستی دەزانم، سوپاسگوزاریی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆك بارزانی و مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی و جەماوەری پارتی بكەم بۆ دەستنیشانكردنم وەك پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە، هەروەها سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان، بە هەموو فراكسیۆنەكانەوە دەكەم بۆ ناوزەدكردنم و سوپاسی بەرێز سەرۆكی هەرێم دەكەم بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

سوپاس بۆ متمانەتان و هەوڵ دەدەم بە هاوكاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاری بەشدارییان لە كابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریكراودا پێكهاتەی كابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی كوردستان، تاكو هەرچی زووتر بتوانین خزمەتێكی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەست پێبكەین. ئاواتەخوازم هەموو لایەنە پەیوەندارەكان هاوكارمان بن بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین.
مەسرور بارزانی
١٢/٦/٢٠١٩